کردنەوەی ڕێڕەوی سنووری عێراق و سووریا لە کەمتر لە یەک مانگ

سەرچاوە دیپلۆماتیکەکانی سووریا ڕایانگەیاند کە ڕێڕەوە سنوورییەکانی قائیم-بوکماڵ لە نێوان عێراق و سووریا لە ماوەی هەفتەکانی داهاتوو دەکرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە دیپلۆماتیکەکانی سووریا بە الاخباریان ڕاگەیاندووە کە ڕێڕەوی سنووری قائیم-بوکمال  لە نێوان و سووریا هەفتەکانی داهاتوو دەکرێتەوە.

ئەو سەرچاوە بە ئاماژە بە کردنەوەی ئەو ڕێڕەو لە کەمتر لە یەک مانگ وتی: ئێستا بەس ئەم یەک ڕێڕەوە دەکرێتەوە.

الاخبار ڕاپۆرتی دا کە ئەوە ئەنجامی کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای سەربازی سێ وڵاتی سووریا، عێراق و ئێران لە دیمەشق لە مارسی ڕابردووە.

لە لایەکی ترەوە سەرچاوە عێراقیەکان بە الاخباریان وتووە: هەوڵەکان بۆ کردنەوەی ڕێڕەو لە ئەنبار لە ڕۆژاوای عێراق لە ئارادایە تا ڕێگاکە ئاسفاڵت بکرێت و ئاوەدان بکرێتەوە و بۆ هاتوچۆی موسافر و گواستنەوەی کاڵا لێی ئەنجام ببێت.

ئەو سەرچاوە عێراقییانە تەنیا لەمپەری ڕاستەقینەییان بواری لۆخستیکی ڕاگەیاندووە.

News Code 27251

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =