هێزی پێشمەرگەش ئاوێتەی سوپای عێراق بکرێت

هاوپەیمانی نەسر خوازیاری جێبەجێ کرانی فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە داڕشتنەوەی پێکهاتەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە بابەتی هێزی پێشمەرگەش بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕووداو، هاوپەیمانی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک وێرای پشتیوانی لە بڕیارەکانی عادل عەبدولمەهدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لەبارەی حەشدی شەعبییەوە،  داوا دەکات هەمان بڕیار بۆ هێزەکانی پێشمەرگەش دەربچێت و ئەو هێزەش لە چوارچێوەی سوپای عێراق رێکبخرێن.

ئەو هاوپەیمانییە لە درێژەی ڕاگەیێندراوەکەی جەختی کرد کە هاوڕیزی و سەقامگیری وڵات پێویستی بە یەک هێز، یەک دەسەڵات و دامەزراوەکانی هەیە و هەڵاوێردنی هەر هێزێک لە دەرەوەی چوارچێوەی ئەو رێکخستنە و کۆنترۆڵ و ئاراستەی حکومی، دەبێتە هۆی رەخساندنی زەمینەی دابەشبوونی دەسەڵاتەکانی دەوڵەت و لەدەستدانی شکۆ و سەروەرییەکەی.

شایانی باسە، لەم دواییەدا عەبدولمەهدی فەرمانی ڕێکخستنی حەشدی شەعبی لە چوارچێوەی سوپای عێراقی دەرکرد و لەو فەرمانەدا جەختی لە زەروورەتی پەیوەندیی فەرمی هیزەکانی حەشدی شەعبی لە گەڵ فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سڕینەوەی ناوە بە کار هێنراوەکان لە لایەن ئەو هێزانە لە سەردەمی شەڕ دژی داعش و ئاڵوگۆڕکردنی لە گەڵ پۆستە فەرمییە سەربازییەکانی وەک فرقە، لیوا، فەوج و ...کرد.

News Code 27240

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =