بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە ۱۲ ی پووشپەڕ, ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ناودارانی کورد دوایین وێستگەی یەکەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی ناوداران بوو.
لەم ڕێوڕەسمە کە لە هۆڵی مەولەوی زانکۆ کوردستان بەڕێوەچوو; ساڵحی وەزیری ئیرشادی ئێران و بەرپرسانی بەرپرسانی باڵای پارێزگای کوردستان و هەندێ لە پارێزگا کوردنشینەکانی وڵات ئامادە بوون.
میدالیای فەخری کورد و کلیلی زێڕینی شاری سنە وەک خەڵات پێشکەش ئەم ناودارانە کرا.
لەم ڕێوڕەسمەدا ڕێز لەم ناودارانە گیرا؛
میکائیل ئەسڵان، مۆزیسیانی کورد
نەزەند بەگیخانی، شاعێر، نووسەر و مامۆستای زانکۆ
کەلیموڵا تەوەحودی، توێژەر، نووسەر و لێکۆڵەری ناسراوی کوردی خوراسان
مەزهەر خالقی، هونەرمەندی ناسراوەی بواری مۆسیقا، هادی زیائەدینی، نیگارکێش و پەیکەرەتاش،
بیژەن زوڵفەقار نەسەب، ڕاهێنەری تۆپی پێ
کیانووش ڕۆستەمی، کێش هەڵگر
قوتبەدین سادقی، نووسەر، فیلم نامەنووس، دەرهێنەر و مامۆستای زانکۆ
محەمەد عەلی سوڵتانی، توێژەری بواری مێژوو، فەلسەفە و ئەدەبیاتی کورد
عەزیز شاهرۆخ، هونەرمەندی مۆسیقا
ئەسعەد شێخولئیسلامی مامۆستای ئایینی و توێژەری بواری دین
موجتەبا شەمسسی پوور، کیمیا زان
بەختیار عەلی، نووسەر
ئەنوەر قەرەداغی، موزیسیان
محمەد عەلی قەرەداغئی، توێژەر و نووسەر
بیژەن کامکار، هونەرمەندی بواری موسیقا
کەیهان کەلهوڕ ،هونەرمەندی بواری موسیقا
عەلی ئەکبەر مورادی، موزیسیان
ئەمیر نوسرەتوڵڵا موعین وەزیری، نووسەر
کوردستان موکریانی، توێژەر و نووسەر و شاعێر
عێزەدین مستەفا ڕەسول، نووسەر و سیاسەتوان
مەعسووم عەلی مەعسوومی نەشتەرگەری دڵ و داهێنەری دڵی دەستکرد
بیژەن نامدار زەنگەنە، وەزیری نەوت
شارامی نازاری هونەرمەندی بواری مۆسیقا
عەلی ئەشرەف نەوبەتی، شاعێر و نووسەر
عەتا نەهایی، چیرۆک نووس
لەتیف هەڵمەت، شاعێر
عوسمان هەورامی هونەرمەندی بواری گۆرانی و مۆسیقا
ئەسعەد ئەردەڵان نووسەر
مامۆستا مەزهەر خالقی کە دوای ۳۸ ساڵ گەڕایەوە بۆ شاری سنەی شوێنی لە دایک بوونی میوانی تایبەتی کۆنگرەکە بوو.
بۆچوونی ئێوە