کوردی خوراسان پارێزەرانی سنوورە ڕۆژاواییەکانی ئێرانن

 لێکۆڵەر و نووسەری کوردی خوراسان لە پەنلی زانستی کۆنگرەی ناودارانی کورد  ڕایگەیاند: کوردی خوراسان بە درێژایی مێژوو زیاتر لە یەک ملیۆن شەهید و خوێنیان بۆ پاراستنی سنوورە ڕۆژهەڵاتییەکانی ئێران بەخشیوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پەیوەندییە گشتییەکانی کۆنگرەی ناودارانی کورد، کلیمۆڵا تەوحیدی، لێکۆڵەر و کەسایەتی کوردی خوراسان لە پەنلی زانستی کۆنگرەی ناودارانی کورد بە بۆنەی ڕێخستنی کۆنگرەکە سپاسی پارێزگاری کوردستان و زانکۆ کوردستان و ئیدارەی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی کوردستانی کرد.

تەوحیدی وتی: کوردی خوراسان بە چەند قۆناغێک بۆ خوراسان گوازراونەتەوە کە یەکەم قۆناغی دوای شەڕی چاڵدران بووە و بۆ پاراستنی سنوورەکانی خوراسان بۆ ئەم ناوچە گوازراونەتەوە.

نابراو زیادی کرد: دواجار گەورەترین کۆچ لە لایەن شا عەباسی سەفەوییەوە ئەنجام بوو کە ئەمەش بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی مغۆلەکان بوو. دواجار نادر شای ئەفشار کۆچێکی گەورەی دیکەی ئەنجام دا و لە کوردستانی عێراقەوە هۆزی بۆ خوراسان گواستەوە.

تەوحیدی وتیشی: زیاتر لە دو ملێۆن کوردی کرمانجی لە ڕۆژهەڵاتی ئێراندا دەژین و ئێستەش زەوی زار و ناوچەیەکی شاخاوی زۆریان لە ژێر دەست دایە و دۆخیان بە گشتی باشە.

News Code 27235

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =