عەرەبستان ئاسایشی حاجییەکان دابین بکات/دوژمن چۆک دا ئەدات

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دیدار لەگەڵ بەڕێوەبەرانی حەج وتیان : حەج کارێکی سیاسیە کە خودی ئەو کارە سیاسیە ئەرکێکی شەرعیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئایەتوڵا خامنەیی , ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە گەڵ بەڕێوەبەرانی حەجی ئەمساڵ دیداریان کرد.

ڕێبەری جەختیان کرد: دەوڵەتی سعوودی ئەرکی قورسی بۆ دابین کردنی ئاسایشی زیارەتکاران بە بێ ئەمنی کردنەوەی شوێنەکە و هەروەها پاراستنی ڕێز و کەرامەتی حاجییەکان لە ئەستۆیە.

ئاماژەشیان دایە لایەنە سیاسییەکانی حەج و وتیان : یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندییەکانی حەج سیاسی بوونه و ئەوەی کە دەوترێت حەج بە سیاسی مەکەن وتەیەکی هەڵەیە چونکوو لایەنی سیاسی حەج بە گوێرەی خواست و بڕیاری ئیسلامە.

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی زیادیان کرد: یەکگرتوویی , پشتیوانی لە مەزڵوومەکانی وەک گەلی فەلەستین و گەلی یەمەن یان دووری گرتن لە موشرەکین, هەموو کاروبارە سیاسیانەیە کە هاوڕێژە لەگەڵ فەرمانی ئیسلام کەواتە لایەنە سیاسیەکانی حەج هەمان فەرمانی ئایینیە.

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بە ئاماژە بە دوژمنی قووڵی ئەمریکا و دیکەی چەوسێنەران لەگەڵ ڕاستییەکانی ئیسلام زیادیان کرد: پەلاماری دڕندانەی سیاسی. کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، ئابووری و ئەمنیەتی چەوسێنەرانی جیهانی بۆ سەر موسڵمانان نیشان دەری قووڵایی ڕقەبەری ئەوان لەگەڵ مەعاریفی ئیسلامیە.

News Code 27234

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =