کاردانەوەی ترامپ بە بەرزکردنەوەی ئاستی ئورانیۆمی پیتێندراوی ئێران

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە نوێترین تویتی خۆی جارێکی تر بە بەرز کردنەوەی ئاستی بەرهەم هێنانی ئۆرانیۆمی پیتێندراو لە لایەن ئێرانەوە کاردانەوەی نواند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی تر بە هەوڵی ئێران بۆ تێپەڕاندنی ئاستی بەرهەم هێنانی ئۆرانیۆمی پیتێندراو کاردانەوەی نیشان دا.

ناوبراو کە پێشتر پاگەندەی کردبوو ئەو هەوڵەی ئێران بە واتای یاری بە ئاگرە، ئەم جارە لە پەیامێکی توییتەری کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاو بووەوە؛ نووسی: چەند ماوەیەک پێش ئەوە کە ببمە سەرۆک کۆمار، ئێران خەریک بوو ڕێککەوتنی ١٥٠ ملیار دۆلاری ناڤۆکیی لە گەڵ ئەمریکا و ئەوانەی کە هیچۆیان نەدا؛ پێشێل دەکرد. ئێستاش سنوورەی پشکەوت کردنی ئۆرانیۆمە پیشێل دەکەن. ئەمە باش نییە.

شیاوی باسە ترامپ چەندین جار پاگەندەی کردووە ئۆباما سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە باتی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ١٥٠ ملیار دۆلاری داوەتە ئێران.

News Code 27233

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =