شێخەکانی خالیدی یەکەم قوتابخانەکانی کوردستانی تورکیایان کردەوە

پڕۆفسۆر عەبدولڕەحمان ئاداک، مامۆستای زمان و وێژەی کوردی لە وڵاتی تورکیا لە کۆبوونەوەی لێزانی کۆنگرەی ناودارانی کورد وتی: شێخەکانی خالیدی یەکەم قوتابخانە مۆدیڕنەکانی کوردستانی تورکیایان کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی کۆنگرەی نێودەوڵەتی ناودارانی کورد، دکتۆر عەبدولڕەحمان ئاداک، مامۆستای زمان و وێژەی کوردی لە وڵاتی تورکیا لە کۆبوونەوەی لێزانی کۆنگرەی ناودارانی کورد وتی: ڕێکخستنی گرووپی زمان و وێژەی کوردی لە زانکۆی کوردستان و زانکۆی ماردین کارێکی زۆر پڕبایەخە و ئێستا مامۆستایان و خوێندکارانی ئەو دوو زانکۆیە پێوەندی زۆر نێزیکیان هەیە.

عەبدولڕەحمان ئاداک بە ئاماژە بە مێژووی زمانی کوردی وتی: تا پێش لە سەد ساڵی ڕابردوو کوردەکان لە باری شوناییەوە جودا لە یەکتر بوون، بەڵام پاش لەدایک بوونی وێژەی کوردی و لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوو کوردەکان لە باری فەرهەنگی و شوناسییەوە هەستی نزیکی زیاترین لە گەڵ یەکتر هەیە.

ئاداک وتیشی: هەورامی و کرمانجی هاوشێوەیی زۆریان پێکەوە هەیە تەنانەت هەر دوو زاراوەکە لە سەدەی ١٦ ی زایینی شێعری کلاسیکیان پێ نووسراوە.

ناوبارو لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: گرینگترین ڕووداو لە وێژەی زاراوەی کرمانجی کردنەوەی قوتابخانە پێشکەوتووەکان لە لایەن شێخەکانی خالیدی لە شارە کوردنشینەکانی ژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکان بوو. ئەو شێخانە هاوڕێ لە گەڵ پێوەندی سیاسی کە لە گەڵ عوسمانییەکان هەیانبوو توانیان بە کردنەوەی ئەو قوتابخانەگەلە کاریگەری گەورە و مێژووییان لە گەشە و پەروەردەی زاراوەی کرمانجی لە تورکیا هەبێت.

News Code 27232

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =