هەواڵ ئەبووبەکر لە دیمانە لەگەڵ هەواڵنێری مێهر ڕایگەیاند: سەرەڕای بوونی گەمارۆی تاک لایەنەی ئەمریکا لەسەر ئێران بەڵام هەولێر هەڵوێست و بڕیاری عێراق و دەوڵەتی ناوەندی بەغدا پەیڕەو دەکات و ئێستا پەیوەندییەکانی لە هەموو بوارەکاندا زیاتر لە جارنە.
ڕاشیگەیاند: کردنەوەی هێڵی گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان سلێمانی-سنە، ڕێکخستنی شارۆچکەی ئابووری و بەرهەمهێنانی هاوبەشی لە نزیکی سنوورەکان، کردنەوەی سنووری سەیرانبەند و ... لە ئەو ئامانجانەیە کە لە سەفەرەکانی بەرپرسانی دوو لایەنەکە دێتە ئاراوەو شوێنگیری دەکرێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە سلێمانی ٥٢٨ کیلۆمەتر سنووری لە گەڵ ئێران هەیە زیادی کرد: ئاسایش و ئەمنیەتی ناوچەکە پێوەندی بە هەمووانەوە هەیە و بۆ پاراستنی ئەو ئاسایشە پێویست بە هەماهەنگی هەیە کە بەختەوەرانە ئەو هەماهەنگییە لە نێوان دوو وڵاتەکە هەیە.
هەڤاڵ ئەبووبەکر سەبارەت بە کێشەکانی سنووری سەیرانبەند و سەیف وتی: ماوەیەکی زۆرە کە بۆ چارەسەری کێشەکانی ئەو دوو سنوورە هەوڵ دەدەین ە چەند جار لە گەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی عێراق قسەمان کردووە کە لەم بارەوە ڕەزامەندی خۆیان ڕاگەیاندووە.
ئاماژەشی بەوە کرد کە هەرێمی کوردستان ئامادەیە پەیوەندی تۆکمەی فەرهەنگی و ئابووری و زانستی تۆکمەتر لەگەڵ ئێران و بە تایبەتی ناوچه کوردییەکان زیاتر لە ڕابردوو پەرەپێبدات.
بۆچوونی ئێوە