بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی یوونسی ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆنگرەی ناودارانی کورد ئاشکرای کرد: هەر شوێنێک لە ئێران کە لە درێژایی مێژوو دەست درێژیی کراوەتە سەر ئاسەواری نەرێنیی لە سەر ماوە بەڵام لە کوردستان و ناوچەی زاگرۆس ئەوە ڕووی نەداوە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە هەوڵی دوژمنان ئەوەیە کە خەڵکی ئێران بێ شوناس و بێ ناسنامە بدەنە نیشان زیادی کرد: هەمووان ئەبێ وشیاری ئەوە بن و نەکەونە داوی دوژمنان.
بە ڕاپۆرتی مێهر، ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆنگرەی نێودەوڵەتی ناودارانی کورد بە ئامادە بوونی کۆمەڵێک لە بەرپرسانی ناوخۆیی و بیانی و ناودارگەلێک وەکوو مەزهەر خالقی لە هۆڵی مەولەوی زانکۆ کوردستان دەستی پێکرد.
بڕیار وایە لە کۆتایی یەکەم کۆنگرەی ناودارانی کورد لە ناودارگەلی بواری جیاواز لەوانە فەرهەنگی، هونەری، کۆمەڵایەتی، وەرزشی و مۆسیقا و زانستی کورد ڕێز بگیردرێت.
بۆچوونی ئێوە