فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ڕێکخستنی حەشدی شەعبی

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێکخستنی حەشدی شەعبیی لە ئەو وڵاتە دەرکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی ڕێکخستنی حەشدی شەعبیی لە ئەو وڵاتە دەرکرد.

عەبدولەمهدی لە سەر زەروورەتی پێوەندی فەرمی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە گەڵ فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان و لابردنی ناوە بەکارهاتووەکانی ئەو هێزانە لە سەردەمی شەڕی عێراق و جێگیر کردنیان بە پۆستەکانیان لە پێکهاتەی سەربازی وەکوو لەشکەر، تیپ، گوردان  و گرووپەکان جەختی کرد.

ئەو گرووپانە بە شێوەی تاکەیی و ڕێکخراوەیی، ئەبێ تەواوی پێوەندییەکانی خۆیان لە گەڵ گرووپە سیاسییەکان بپچڕن.

ئەو گرووپانەی کە نابنە ئەندامی هێزە چەکدارەکان، دەتوانن بچنە ڕیزی پێکهاتە سیاسییەکان و لە ژێر چاوەدێری حیزبەکان بن و هەر جۆرە گواستنەوەی چەکی ئەو گرووپەش تەنیا بە مۆڵەت و بە پێی زەروورەتی پاڵپشتی لە ناوەندە ناسەربازی و فەرماندەییەکان و دۆخیان وەکوو گرووپە سیاسییەکانی تر دەبێت.

بنکەی جێگیر کردنی ‌هێزەکانی حەشدی شەعبی وکوو هێزە چەکدارەکانی تر ڕێک دەخرێت و دیاری دەکرێت و شوێنی جێگیر کردنی ئەو هێزانە لە گۆڕەپانی شەڕ بەرانبەر لە گەڵ ئەو شێوەی داڕشتنەیە کە هێزە چەکدارەکانی عێراق دیاری دەکات.

تەواوی ئەو بنکانەی کە ناوی گرووپێک لە حەشدی شەعبیان لە سەرە، چ لە شارەکانی عێراق و چ لە دەرەوە، دادەخرێن.

بوونی گرووپێکی چەکدار کە شاردراوە یان ئاشکرا و لە دەرەوەی ئەو دەستوورانە چالاکی دەکەن قەدەغەیە و پێشێل کرانی یاسا دێتە ئەژمار و بە پێی یاسا سزا دەدرێت.

تەواوی بنکە ئابووری، وێستگەی پشکنینەکان، یا بەرژەوەندی ڕێکخراوەکانی دەرەوەی ئەم یاسا نوێیە دادەخرێن و ڕێکخراوی حەشدی شەعبی بەشێک لە هێزە چکەدارەکانی عێراق دێتە ئەژمار.

دوایین مۆڵەتی ئەنجامی ئەو کارانە، ٣٠ ڕۆژی داهاتووە.

دەستووراتی تر سەبارەت بە پێکهاتەی حەشدی شەعبی لە داهاتوو دەردەکرێت.

ئەو فەرمانەی دەوڵەتی عێراق پاش ئەوە ڕووی دا کە ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە ڕۆژانی ڕابردوو، بڕێک لە ناوەندە نایاساییەکان کە لە ناوی ئەو گرووپە یاساییە کەڵکیان دەگرت، لە سەرانسەر عێراق داخستبوو.

News Code 27211

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =