ئێران خەریکە یاری بە ئاگر دەکات

ترامپ لە کاردانەوە بە بریاری ئەم دواییەی ئێران لە پێوەندی لە گەڵ بردنە سەرەووی پاشکەوتی ئورانیۆمی پیتێندراو پاگەندەی کردووە کە ئێران خەریکە لە گەڵ ئاگر یاری دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاردانەوە بە بریاری ئێران بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی خۆی پاگەندەی کرد کە ئێران خەریکی یاری لە گەڵ ئاگرە.

ترامپ لە کۆشکی سپی و لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی وتی: ئەوان دەزانن کە خەریکی ئەنجامی چ کارێکن. ئەوان دەزانن لە گەڵ چی خەریکن یاری دەکەن، ئەوان خەریکی یاری لە گەڵ ئاگرن. کەواتە بە هیچ شێوەیەک هیچ قسەیەکم بۆ ئێران نییە.

پێشتریش وتەبێژی کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا لە کاردانەوە بە بڕیاری بەرجامی ئێران وتبووی کە پێدانی ئیزنی پیتاندنی ئورانیۆم بە ئێران لە ژێر ناوی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە بنەڕەتەوە هەڵە بووە.

News Code 27205

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =