گەردوون پێوی "تێس" چکۆلەترین هەسارەی دۆزییەوە

گەردوون پێوی "تێس"ی ناسا چکۆلەترین هەسارەی گەردوونی تا بە ئەوڕۆ دۆزییەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەنگێجت، ئەو هەسارەیە ناوی L ۹۸-۵۹b لێ نراوە و لە سەدا ٨٠ چکۆلەترە لە زەوی و لە سەدا ١٠ چکۆلەتر لە چکۆلەترین هەسارەیەک کە تا ئێستا لە لایەن گەردوون پێوی "تێس"ەوە ناسراوە.

هەڵبەت ئەو هەسارەیە ۳۴.۶ ساڵی تیشکی لە زەوی دوورە و هەر بۆیە مسۆگەر کردنی زانیاریی زیاتر لەبارەیەوە زۆر دژوارە. ناسا لە سەر ئەو بڕوایەیە کە بە هۆی چڕبوونی گازگەلی گوڵخانەیی لەو هەسارەیە، بوونی هەر جۆرە هێمایەکی ژیان لە ئاستی ئەو هەسارەیە نامومکینە.

گەردوون پێوی تێس لە یەک ساڵی ڕابردووەوە خەریکی لێکدانەوەی گەردوون بۆ ناسینی هەسارەگەلی جۆراوجۆرە و چاوەروان دەکرێت لە مانگەکانی داهاتووشدا بتوانێ هەسارەگەلی نەناسراوە و تایبەتی بدۆزێتەوە. هەروەها پێشبینی دەکرێت کە "تێس" لە ساڵانی داهاتوودا بتوانێ هەسارەگەلێک بدۆزێتەوە کە ئەگەری ژیانی تێدا بەدی بکرێت.

News Code 27200

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =