پێنتاگۆن شوێنی کەسەکان بە کوتەی دڵیان دەگرێت

پێنتاگۆن شێوەیەکی بۆ ناسینی کەسەکان لە رێگەی کوتەی دڵیان داهێناوە. لەو شێوازەدا بە یارمەتی لەیزێری سەروو سوور کوتەی دڵی هەر کەسێک بە جۆدا پێوشوێن دەگیرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە دیجیتاڵ ترێندز، پێنتاگۆن لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ڕایگەیاندووە کە بۆ ناسین و شوێن پێ گرتنی کەسەکان لە کوتەی دڵیان کەڵک وەردەگرێت.

کوتەی دڵی هەر کەسێک وەک شوێنی ئەنگوستیان جیاوازە و ئەو جیاوازییە لە مەوداییەکی تایبەتییەوە بۆ لێکدانەوە دەشێ. پێنتاگۆنیش ئەو تەکنۆلۆژیایەی بە پشت بەستن بەو بابەتە و بۆ ناسینی سەربازان لە ناوچەگەلی جەنگی داهێناوە.

ئەو تەکنۆلۆژیایە بە یارمەتیی لەیزێرێکی سەروو سووردەتوانێ گوێ بداتە کوتەی دڵی تایبەتیی هەر کەسێک. سەیر ئەوەیە کە بە پێچەوانەی شێوازەکانی ناسینەوەی دیکەی وەک ناسینی ڕووخسار، لەو شێوازەدا ناکرێت کوتەی دڵ بشاردرێتەوە. لەیزێری سەروو سوور لە مەودای ٢٠٠ مەتری و لە ڕووی جل و بەرگەوە کوتەی دڵی هەر کەسێک پێوشوێن بگرێت.

بو گوێرەی ئەو هەواڵە توێژەران بڕیاریان داوە کە لە داهاتوودا ئەو تەکنۆلۆژیایە بەرزتر بکەنەوە هەتا بکرێ لە مەودایەکی دوورتریش بتوانن کوتەی دڵی کەسەکان لێک دەنەوە.

News Code 27199

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =