بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە BBC، یووسی کوهێن سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ڕژیمی زایۆنی ناسراو لە وتاردانی لە کۆنفڕانسی هێرتێزلیا کە لە رۆژنامەی "جروزالم پۆست"دا بڵاو بۆتەوە، ئیدعای کرد: مووساد، کارناسانی تەکنیکی، ئەندازیاران، پسپۆڕانی سایبری و ئۆپەراسیۆنی لە هاوکارییەکی هاوبەش هەوڵیان داوە دروست کرانی چەکی ناڤۆکی لە ئێراندا ئاشکرا بکەن.
سەرۆکی مووساد لە درێژەدا بە ئاماژە بە گۆڕینی ڕوانگەی جیهانی هەمبەر بە ئێران و پرسی ناڤۆکی لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی هەواڵگری ڕژیمی زایۆنی، ئیدعایشی کرد: بنیامین نەتانیاهۆ رۆژی سێ شەممە (٢ی جوون/ ١١ی پووشپەڕ) لە یانەی ڕووین ڕیولین دوو ژن و چورا پیاو کە بۆ سیخۆری و دزینی زانیاریگەلی نهێنی لە ئارشیڤی ناڤۆکی ئێران هەوڵیان داوە، خەڵات دەکات.
ئاماژەی سەرۆکی مووساد بە ئۆپەراسیۆنی سیخۆرییەکە کە ڕژیمی زایۆنی ئیدعا دەکات تێیدا کۆمەڵێک بەڵگە و زانیاری نهێنیی لە ئەرشیڤی پلانی ناڤۆکی ئێران دزیوە.
بۆچوونی ئێوە