ئاگرکەتنەوە لە کارگەی بەرهەمە نەوتییەکانی کرماشان کوژایەوە

فەرمانداری کرماشان لە کوژرانی یەک کەس و برینداربوونی دوو کەسی دیکە لە کرێکارانی کارخانەی بەرهەمە نەوتییەکان لە شارۆچکەی پیشەسازیی فرامانی ئەو شارە هەواڵی دا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەزلوڵڵا ڕەنجبەر وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: ئەو ئاگرە بە هەوڵی هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە، مانگی سوور و ... کوژایەوە.

سەرۆکی بەڕێوەبەری قەیرانی شاری کرماشان وتیشی: لەو ڕووداوەدا تەواو یەکەکانی ئاگرکوژێنەوەی هێڵی بۆری و نەوت، پاڵاوگە و تەواو ئەو یەکانەی کە دەیانتوانی یارمەتیدەر بن، بۆ کوژاندەوەی ئەو ئاگرە لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادە بوون.

ناوبراو هۆکاری ئاگرکەوتنەوەی کە کێشەی تەکنیکی ڕاگەیاند و زیادی کرد: بە داخەوە لەو ڕووداوەدا کرێکارێک گیانی خۆی لە دەست دا و دوو کرێکاری دیکەش بریندار بوونە.

News Code 27197

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =