بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر غوڵامعەلی ڕەشید فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا (سخ) لە میانەی سەردان و لێکدانەوەی مەیدانیی یەکینەکانی دەریایی ئەرتەش و سوپا لە پارێزگای هورموزگان، وتی: گەلی بەڕێزی ئێران بە تەواو هەست و گیانەوە لە تێچووگەلی شەڕ و دەسکەوتەکانی لە سەردەمی بەرەڤانی پیرۆز تێگەیشتوون.
ویئشی: بە هەمان ئەندازە کە بە زاڵبوونی هەواڵگرانەی حیکمەت و دوورئەندیشی هوشیاری ڕوودانی شەڕین، بۆ داسەپاندنی تێچووگەلی قورس بە داگیرکەران زیاتر لە جاران ئامادە و چالاکین و خیرا بڕیار دەدەین و هەنگاو دەنێین.
ناوبراو جەختیشی کرد: هوشدار دەدەین کە کات و ڕووبەری جەنگ لە کۆنتڕۆڵی هیچکسدا نابێت. ئەمریکا دەبێ لە هەڵەی دەستدرێژی بۆ سەر عێراق و ئەفغانستان وانەی وەرگرتبێت؛ دەستدرێژییەک کە ٧ هەزار ملیارد دۆلار و زیاتر لە ٧٠ هەزار کوژراو و برینداری بۆ ئەو ولاتە بە دواوە بوو.
بۆچوونی ئێوە