ئێران تا کاتێک کە ئەمریکا زمانی هەڕەشە بەکار دێنێت گفتوگۆ ناکات

باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: گفتوگۆ و هەڕەشە دوو بابەتی جیانو ئێمە لەگەڵ کەسێک کە هەوڵ دەدات بترسێنێ و گەمارۆ بدات هیچ گفتوگۆیەک ناکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجید تەخت ڕەوانچی، باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە دیمانەیەک لەگەڵ فەرید زەکەریا لە کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکا، وتی: ئێمە گفتوگۆ لەگەڵ کەسێک دەستپێناکەین کە هەوڵ بدات گەمارۆمان بدات.

وتیشی: ترساندن و زۆرەملێ لەگەڵ گفتوگۆ یەکناگرێتەوە. تا کاتێک کە هەڕەشە هەیە، ئێران هیچ چەشنە گفتوگۆ یان پێشنیارێک بە پێشنیاری ڕاستەقینە و سازێنەر نازانێت.

ڕاشیگەیاند: دەبێ بۆ یەکەم هەنگاو ئەمریکا بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستان. هەموو بشێوییەکان بە هۆی بڕیاری ئەمریکاوە بوو بۆ چوونە دەرەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی.

ئەوەشی دووپات کردەوە کە بۆ ئەوەی دۆخەکە ئاساییەوە بێت دەبێ ئەمریکا بڕیارەکەی هەڵوەشێنێتەوە.

سەبارەت بە پەڕینەوەی ئێران لە سنووری پیتاندنی ئۆرانیۆم تەخت ڕەوانچی وتی: ئەو کارەی ئێران پێشێل کردنی ڕێککەوتنەکان نییە و ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئەو مۆڵەتەی بە ئێران داوە ئەگەر ئەمریکا بەرجامی پێشێل کرد ئێران دەتوانێ پابەندییەکانی کەم بکاتەوە.

News Code 27190

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =