ئێران مۆڵەتی مانەوەی ٥ ساڵە بە سەرمایەدانەرانی بیانی دەدات

وتەبێژی دەوڵەت وتی: کابینەی وەزیران قبووڵی کرد بۆ وەرگرتنی سەرمایەدانەری بیانی، بە ئەو دەستە سەرمایەدانەرانە کە دەیانەوێت لە ئێران ٢٥٠ هەزار یۆرۆ سەرمایەدانەری بکەن ئیزنی مانەوە لە ئێران بدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ناوەندی دەنگ و ڕەنگ، عەلی ڕەبێعی پاش کۆتایی کۆبوونەوەی کابینەی وەزیران  وتی: ئەمڕۆ کابینەی وەزیران بۆ وەرگرتنی سەرمایەدانەری بیانی لە ئێران ئاسانکاری دیاری کرد کە ڕەوتی سەرمایەدانەری سادەتر بێت و بە ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئابووری و وەزارەتی ناوخۆ، بە ئەوانەی کە ٢٥٠ هەزار یۆرۆ سەرمایەدانەری بکەن، دەدرێت.

ڕەبێعی زیادی کرد: ئەو سەرمایەدانەریانە دەتوانێت لە چوارچێوەی سەرمایەدانەری لە بانک، کاغەزی بەشداری لە کەرتی وەبەرهێنان و خانووبەرە و... بێت.

ڕەبێعی سەبارەت بە پەسەندکراوێکی گرینگی تر وتی: ئێستا ١٢٠ زیندان لە شارەکان و بە تایبەت گەورە شارەکان هەیە و بڕیارمان دا ئەو شوێنانە بکرێنە سەیرانگا بە مەبەستی زیاد کردنی رووبەری سەوز لە شار.

News Code 27186

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =