ناوەندی کۆنتڕۆڵی نەزۆکی سنە دەرفەتێکە بۆ گەشتیاری پزیشکی لە ناوچەکە

جێگری ناوەندی چارەسەری و کۆنتڕۆڵی نەزۆکی و ئەستەویری نەخۆشخانەی بێعسەتی سنە ئەو ناوەندەی بە دەرفەتێک لە بەردەم گەشەی گەشتیاری پزیشکی لە پارێزگای کوردستان زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەعفەر ڕەزایی وتیشی: تیمی دەرمانی ناوەندی چارەسەری و کۆنتڕۆڵی نەزۆکی و ئەستەویری نەخۆشخانەی بێعسەتی سنە پێکهاتووە لە دوو پزیشکی پسپۆڕی ژنان، فلۆشیپ، لیژنەی زانستی، دوو ئاوڵەمەناسی phd، پسپۆڕی ئۆرۆلۆژی، کارناسانی مامایی، پەرەستاری، تاقیگە و بێهۆشی.

ناوبراو سەبارەت بە خزمەتەکانی ئەو ناوەندە ڕوونی کردەوە: لەو ناوەندی چارەسەری و کۆنتڕۆڵی نەزۆکی و ئەستەویری نەخۆشخانەی بێعسەتی سنە خزمەتگەلی وەک سپێرمۆگرام، ڤیزیتی ژنان  و سۆنۆگرافی، ئایوو ئای، ئا ڤی ئێف، مایکرۆئینجێکشێن، نمونەهەڵگری لە شانی بەیزە لە ئازاوسپێرمی، گواستنەوە و فرێزی ئاوڵەمە، فرێزی سپێرم، بەخشینی ئاوڵەمە و ڕەحەمی جێگرەوە ئەنجام دەدرێت.

جەعفەر ڕەزایی بە ئاماژە بە ئاستی سەرکەوتوویی هەنگاوە پزیشکییەکانی ئەو ناوەندە لە تەرازی ستانداردی رۆژی جیهانی ڕایگەیاند: لەو ناوندە پلانی پاڵپشتیی وەزارەتخانە لە هاوسەرانی نەزۆک پێڕەو دەکرێت و هاوسەرانی ئەستەویر دەتوانن لە داشکانەوەی بۆ  ئەنجامی icsi و ئای یوو ئێف و گواستنەوەی ئاوڵەمەی فرێز (یەک جار لە ساڵ) و ئای یوو ئای (دوو جار لە ساڵ) بەهرە ببەن.

ڕاشیگەیاند: ئەو ناوەندە بە بەهرە وەرگرتن لە پێشکەوتەترین و نوێترین تەکنیک و دەزگاگەلی رۆژی جیهان ئامادەی خزمەت گەیاندن بە هۆکاردۆزی و چارەسەریی کێشەی نەزۆکی بە نەخۆشخانی ناوخۆیی و دەرەوەیی وڵاتە.

جێگری ناوەندی چارەسەری و کۆنتڕۆڵی نەزۆکی و ئەستەویری نەخۆشخانەی بێعسەتی سنە بە ئاماژە بە خزمەتگەیاندن بە نەخۆشانی بیانی و دەرەکی وتی: بە دەرفەتێکە لە بەردەم گەشەی گەشتیاری پزیشکی لە پارێزگای کوردستان.

ناوبراو هەروەها بە ئاماژە بە ڕێژەی لە سەدا ١٥ی جیهانی نەزۆکی و ئەستەویری، وتیشی: ناوەندی چارەسەری و کۆنتڕۆڵی نەزۆکی و ئەستەویری نەخۆشخانەی بێعسەتی سنە تاقە ناوەندێکی دەوڵەتیی هاوئاستی ستانداردگەلی جیهانی پاریزگایە کە لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی دامەزراوە و تا ئێستا ٤ هەزار و ٢٥٠ کەسی خستۆتە ژێر چاوەدێریی پزیشکی خۆی و لەو ژمارە ٣٠٠ جار زاوزێی سەرکەوتوومان بووە و زیاتر لە لەسەدا ٣٠ی نەخۆشان ڕەوتێکی دەرمانیی سەرکەوتوویان ئەزموون کردووە.

News Code 27179

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =