ڕێگەنادەین  لە خاکی ئێمەوە هێرش بکرێتە سەر دراوسێیەکانمان

حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای داخوازی لە چەکدارانی پەکەکە بۆ دوورکەوتنەوە ڕایگەیاند کە نیگەرانیان بەرامبەر بە بوردومانەکان بە دەوڵەتی تورکیا ڕاگەیاندووە و داوایان کردووە دووبارە نەبێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی دا کە هەرێم،دڵگرانى و نیگه‌رانیى قووڵى خۆى بۆ كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانیانى سڤیل له‌ ئه‌نجامى بۆمبارانى ناوچه‌ سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا ده‌رده‌بڕێت و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ و که‌سوکاریان ده‌کات.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: قبووڵ ناكەین و رێگه‌ نادەین خاكه‌كه‌مان بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر و تێكدانى ئاسایشى وڵاتانى دراوسێ به‌كار بهێنرێت و به‌و هۆیه‌وه‌ ژیانى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه.

 ڕاشگەیةدراوە کە هه‌بوونى چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ له‌و ناوچانه‌ و نزیكبوونه‌وه‌ و هاتنى به‌ئه‌نقه‌ستیان بۆ ناو گوند و ئاواییه‌كان، بێباكانه‌ ژیانى گوندنشینانى ئه‌و ناوچانه‌ى خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، هه‌روه‌ها بووه‌ته‌ ڕێگر له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى ژیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان.

جەختیش کراوە کە حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان قبووڵ ناكات و ڕێگه‌ نادات خاكه‌كه‌ى بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر و تێكدانى ئاسایشى وڵاتانى دراوسێ به‌كار بهێنرێت و به‌و هۆیه‌وه‌ ژیانى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه. ‌

حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوای کرد : ناوچه‌ گوندنشینه‌كانى سنوور ده‌بێ نه‌كرێنه‌ مه‌یدانى پێكدادانى سه‌ربازى و بۆمباران، چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ش ده‌بێ له‌ گوندنشینان دووركه‌ونه‌وه‌ و نه‌یانخه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

شیاوی ئاماژەیە بە هۆی بوردومانی سنووری هەرێمی کوردستان و بناری قەندیل لە لایەن تورکیاوە بە بیانووی پێکانی پەکەکە ، لە حەوتەی ڕابردوودا ۹ هاوڵاتی هەرێمی کوردستان کوژران و بریندار بوون.

News Code 27172

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =