هەوڵی کوردی سووریا بۆ رزگاربوون لە دەست داعشیە دەستبەسەر کراوەکان

کوردی سووریا هەوڵی ڕازی کردنی وڵاتانی ڕۆژاوایی دەدات بۆ وەرگرتنەوەی ئەو هاووڵاتییە داعش‌یانە کە لە لایەن هەسەدەوە دەستگیر کراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە فڕانس پرێس، بەرپرسانی کوردی سووریا بە ئاماژە بە بوونی لانی کەم ١١ هەزار ئەندامی دەستگیر کراوەی داعش لە کەمپەکانی ژێر چاوەدێری کوردەکان لە باکووری سووریا، ڕایانگەیاندووە کە کوردی سووریا داوا لە وڵاتانی ڕۆژاوایی دەکات هاووڵاتیانی تەڤل بووی داعش‌یان کە لە رێگەی تورکیاوە خۆیان گەیاندۆتە سووریا و ئێستا یەخسیری هێزەکانی سووریای دیموکراتیکن، بگەڕێننەوە بۆ وڵاتی خۆیان.

بە وتەی فڕانس پرێس، کوردەکان بەردەوام هەوڵ دەدەن لە دەست یەخسیرانی داعشی رزگار بن و بۆ ئەو مەبەستە ڕوویان لە وڵاتانی رۆژئاوایی ناوە کە هاووڵاتیانی داعشی خۆیان وەرگرنەوە و تا ڕادەیەک توانیویانە هەندێک وڵات بەو کارە ڕازی بکەن، بەڵام وڵاتانێکی وەک فەڕەنسا و بەریتانیا ڕایانگەیاندووە کە هاووڵاتیانی ئەندامی داعش‌یان وەرناگرنەوە و لە بەرامبەردا بنەماڵەی ئەندامانی داعش قبووڵ دەکەن.

لە هەمان کاتدا هەسەدە توانیویەتی ئەندامێکی ئیتالی ناو داعش ڕادەستی بەرپرسانی ڕۆم بکات. مستەفا بالی وتەبێژی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کوردی سووریا ناوی ئەو کەسەی سەمیر بوغنا ناسراو بە ئەبوو عەبدوڵڵا ڕاگەیاند کە لە ساڵی ٢٠١٨ لە کاتی هەڵاتن بۆ بەرەو تورکیا لە لایەن هێزە کوردەکانەوە دەستگیر کرا.

News Code 27171

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =