شارۆمەندانی چینی بۆ سەفەری ئێران ڤیزایان پێویست نییە

جێگری گەشتیاری لە ڕێککەوتنی لێژنەی دەوڵەت لە گەڵ " لابردنی یەک لایەنەی " ڤیزای ئێران بۆ هاووڵاتیانی چین هەواڵی دا. ئەو گەڵاڵە پاش ڕاگەیاندنی کابینەی دەوڵەت، بەس بۆ هاووڵاتیانی چین بەڕێوە دەچێت و ئێرانییەکان بۆ سەفەر و سەردانی ئەو وڵاتە، هەر ئەبێ ڤیزا وەربگرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لابردنی ڤیزەی ئێران و چین لە ساڵی ١٣٩٥ ەوە هاتبووە ئاراوە بەڵام باڵوێزی چین لە ئێران تا یەک ساڵ پاش هێنانە ئاراوەی ئەو پرسە وتبووی کە بێ ئاگایە. پانگ سن ڕایگەیاندووە: تا ئێستا قسەیەک لە سەر لابردنی ڤیزا لە لایەن ئێرانەوە لە گەڵ چین نەهاتووەتە ئاراوە.

سەرۆک کۆمار هەفتەی ڕابردوو لە گەڵ دەرکردنی پەسەند کراوی " لابردنی مۆری هاتن بۆ ئێران لە پەساپۆرتی هاووڵاتییە بیانییەکان" ڕێککەوت. وەزارەتی دەرەوە ئەو گەڵاڵەیەی لە ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٦ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تاران دەست پێکردبوو کە لە ڕەزبەری ساڵی ٩٧یش لە فڕۆکەخانەکانی تر بەڕێوە چوو.

ئێستا ڕێکخراوی میراتی فەرهەنگی، پیشەی دەستی و گەشتیاری لە رێککەوتنی کابینەی دەوڵەت لە گەڵ پەسەندکردنی گەڵاڵەی لابردنی یەک لایەنەی ڤیزای ئێران بۆ هاووڵاتییە چینییەکان هەواڵی داوە.

News Code 27167

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =