عێراق هێرشی تورکیا بۆ سەر گوندێکی شاری سلێمانی ئیدانە کرد

وەزارەتى دەرەوەى عێراق ئیدانەى هێرشەکەى تورکیاى کرد و داواى لە دەوڵەتی ئەنقەرە کرد هێرشەکانى بۆ سەر خاکى عێراق ڕابگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەبەیاننامەیەکدا وەزارەتى دەرەوەى عێراق رایگەیاندووە: وێڕاى جەخت کردنەوە لە پەیوەندى ستراتیژى نێوان بەغدا و ئەنقەرە و رێگریکردن لەبەکارهێنانى خاکى عێراق بۆ هێرشکردنە سەر ئاسایشى تورکیاى دراوسێ هاوکات هێرشەکانى تورکیا پیشێلکردنى ئاشکراى  سەروەرى خاکى عێراقە.

ئاماژەش بەوە کراوە کە هێرش و هەڵسوکەوتنەکانى تورکیا پێچەوانەى بنەماکانى هاوسێیەتییەو دۆستاییەتییە هەروەها پێچەوانەى یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

وەزارەتى دەرەوەى عێراق جەختیکردوەتەوە، دۆخى سنوورەکان بە هەر جۆرێک بێت پێویستە تورکیا هێرشەکانى بوەستێنێت و رێز لە سەروەرى عێراق بگرێت تاکوو هەردوولا بەهاوبەشى پارێزگارى لە سنوورەکان بکەن.

رۆژى پێنج شەممە فرۆکە جەنگیەکانى تورکیا بۆردومانى چیاى کورتەکیان لە بنارى قەندیل کردو لەئەنجامدا چوار هاوڵاتى مەدەنى شەهید بوون و پێنجى تریش بریندار بوون.

News Code 27160

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =