بەغدا چاوەروانی بەڵگەهێنانەوەی ئەمریکایە

بەرپرسێکی عێراقی لە داخوازیی وڵاتەکەی بۆ ئاراستەکرانی بەڵگەی بەهێز لە لایەن ئەمریکا سەبارەت بە هێرش بۆ سەر مۆڵگە نەوتییەکانی عەرەبستان لە خاکی عێراقەوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"م سەرچاوەیەکی عێراقی ڕایگەیاند کە بەغدا داوای کردووە بەڵگەی دادگەپەسند سەبارەت بە پاگەندەی بەرپرسانی ئەمریکی لەبارەی هێرش بۆ سەر مۆڵگە نەوتییەکانی عەرەبستان لە خاکی عێراقەوە ئاراستە بکرێت.

ئەو سەرچاوە بە ئاماژە بەوەی کە هیچ بەڵگە و دایکۆمێنتێک بۆ سەلماندنی ئەو پاگەندەیە لە ئارادا نییە، جەختی کرد: زانیاریی هاوپەیوەند بە گەشتی فرۆکە بێ فرۆکەوانەکان لە عێراق و هێرش بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان لە رۆژی شەممەی ڕابردوو گەیشتۆتە دەست ئەمریکییەکان و بەغدا خوازیاری ئاراستە کرانی بەڵگە لەوبارەیەوە. بەڵام ئەمریکا تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکی ئاراستە نەکردووە.

شایانای باسە لەم دواییەدا واڵ ستریت ژۆرناڵ لە یادداشتێکدا بڵاوی کردەوە: بەرپرسانی ئەمریکی بەو ئاکامە گەیشتوون کە هێرشی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی بۆ سەر پیشەسازی نەوتی عەرەبستان لە مانگی مەی لە خاکی عێراق و نەک یەمەن، ئەنجام دراوە و ئەو ڕووداوە بۆتە هۆی پەرەسەندنی نیگەرانی سەبارەت بە کردنەوەی بەرەیەکی نوێی شەڕ لە لایەن ئێرانەوە.

ماوەیەک لەوە پێش هێزەکانی یەمەنی لە ئۆپەارسیۆنێکی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی بەربڵاو بە ٧ فرۆکەی بێ فرۆکەوان دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستانیان کردە ئامانج و زیانی زۆریان بەو دامەزراوە نەوتی و هێڵە نەوتییەکانی ئەو وڵاتە لە رۆژهەڵات تا رۆژئاوا گەیاند.

News Code 27157

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =