ترامپ و پووتین سەبارەت بۆ ئێران ڕێککەوتوون

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: ترامپ و پووتین سەبارەت بە چارەسەری دیپلۆماتیکی پرسی ئێران ڕێککەوتنیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆرتنک، سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند: سەرۆک کۆمارەکانی ڕووسیا و ئەمریکا سەبارەت بە پێداویستی چارەسەری دیپلۆماتیکی پرسی ئاڵۆزییەکان سەبارەت بە ئێران ڕێککەوتن.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەم بارەوە وتی: سەرۆک کۆمارەکانی ڕووسیا و ئەمریکا سەبارەت بە بەرجام، بەرنامەی ناڤۆکی ئێران و ئەوەی لە دەریای عومان ڕووی دا پێکەوە گفتوگۆیان کرد. دۆخێکی ئەستەمە؛ بەڵام ٢ سەرۆک کۆمارەکە جەختیان کرد کە بە دوای دۆزینەوەی ڕێگاچارەی دیپلۆماتیک بۆ چوونە دەرەوە لە ئەو دۆخەن.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە میخائیل ئولیانۆف نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڤیەن لە پەیامێکی توییتەریدا ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی  هەینی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام لە ڤیەن دەتوانین باش وەسف بکەین. پێشکەوتنمان نەبوو؛ بەڵام بە دڵنیاییەوە شکستیش نەبوو. هەموو بەشدار بووان لە سەر بەڵێنی تەواوی خۆیان بە بەرجام سەرەڕای کێشەکان جەختیان کرد.

شیاوی باسە، دوازدەیەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام لە ئاستی جێگری وەزیران و بەرپرسانی سیاسی ئێران و گرووپی ١+٤ و هەروەها هلگا شمید جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا دوێنێ هەینی لە هۆتێل کۆبۆرگی ڤیەن بەڕێوە چوو.

News Code 27154

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =