کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوە و دەوڵەتی عێراق بە ڕووداوی باڵوێزخانەی بەحرەین

وەزارەتی دەرەوە و دەوڵەتی عێراق بە ڕووداوی باڵوێزخانەی بەحرەین لە بەغدا کاردانەوەیان نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، وەزارەتی دەرەوەی عێراق هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی بەحرەین لە بەغدای ئیدانە کرد.

وەزاەتی دەرەوەی عێراق وتیشی: ئێمە هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی بەحرەین لە ناوچەی مەنسوور لە پێتەختی عێراق ئیدانە دەکەین.

لە لایەکی ترەوە دەوڵەتی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای دەربڕینی داخ لە هەوڵی بڕێک خۆپیشاندەر لە باڵوێزخانەی بەحرەین لە بەغدا ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ هەوڵیان دا بۆ کردنە دەرەوەی خۆپیشاندەران و ئەنجامی ڕێوشوێنی ئەمنی پێویست لەو شوێنە.

لە ئەو بەیاننامە هاتووە: دەوڵەتی عێراق ئیزنی ئەو شێوە کارانە نادات و دژی هەر جۆرە هەوڵێکە کە ئاسایشی باڵوێزخانەکان و دیپلۆماتەکان بخاتە مەترسییەوە.

News Code 27142

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =