هێزەکانی تورکیا دەبێت لە عێراق بکشێنەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای عێراق لە دیداری باڵوێزی تورکیا لە بەغدا لەسەر کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە باکووری عێراق جەختی کرد و ئەم کارەی تورکیا بە پێشێل کردنی سەروەری خاکی عێراق ناوبرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە فرات نیوز، عەمار حەکیم سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق لەگەڵ فاروق قایماقچی، باڵوێزی تورکیا لە بەغدا دیداری کرد.

لەم دیدارەدا عەمار حەکیم داوای کرد کە تاکوو هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە خاکی عێراق بکشێنەوە.

ئەو هەروەها لەمبارەوە وتی: هێزەکانی تورکیا بە پێشێل کردنی سەروەری خاکی عێراق و بەم کارەی گورزی لە پەیوەندی دوولایەنەی هەر دوو وڵات داوە.

عەمار حەکیم لە درێژەدا جەختی کرد: درگاکانی عێراقی نوێ بە ڕووی هەموو کەسدا کراوەیە و ئێمە لە زۆر جێگەدا بە روونی نیشانمان داوە کە دەمانەوێت پەیوەندییەکی باش و ئاسایمان لەگەل تورکیا هەبێت.

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای عێراق لە درێژەدا جەختی لەسەر هەوڵەکان بۆ شەڕی دژ بە تیرۆریزم کرد و وتی: جیهانی ئەمڕۆ تێگەیشتووە کە تیرۆریزم نەخۆشییەکی گشتگیرە و پەیوەندی بە دۆخی سیاسی عێراقەوە نییە. ئەگەرچی نەختێک دێر ئەم شتە ڕوون کرایەوە بەڵام تەقینەوەکانی ئەورووپا نیشانی دا کە تیرۆریزم کێشەیەکی جیهانییە و هیوادارم چی دیکە یەک دڵۆپ خوێنی خەڵکی جیهان نەڕژێت.

شایانی باسە کە عەمار حەکیم پێشتر جەختی کرد بوو کە تورکیا دەبێت ڕیز لە ڕا و بۆچوونی خەڵکی عێراق بگرێت و عێراق توانای بەرگری کردن لە خۆیی هەیە، بەڵام چاوەڕوانین بزانین تورکیا چی دەکات.

 

News Code 2714

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =