مامەڵەی سەدە شکست دەهێنێت / ئێران دەسەڵاتی یەکەمی ناوچەیە

سەرۆکی دەزگەی داد لە دیداری تاقمێک لە بنەماڵەی شەهیدان وتی: ئێمە لە سەر ئەو بڕوایەین کە لەمڕۆدا مامەڵەی سەدە شکست دەهێنێت و ئازادی فەلەستینی بە دوادا دێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی دەزگەی داد لە دیداری تاقمێک لە بنەماڵەی شەهیدان و گیانبەخشاندا بە ئاماژە بە پێداگرییەکانی رێبەری باڵا سەبارەت بە بێ سوود بوونی دانوستان و زیانەکانی، وتی: قسە لەوەیە کە ئەوڕۆ هەموو جیهان دان بەوەدا دەنێن کە کۆماری ئیسلامی ئێران دەسەڵاتی یەکەمی ناوچەیە و داخستنی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی ئەمریکی لە لایەن سوپاوە ئەو باوەڕەی سەلماند و وانەیەکی بە دوژمن دا.  

سەرۆکی دەزگەی داد بە ئاماژە بە پرسی مامەڵەی سەدە، ڕایگەیاند: ئێمە لە سەر ئەو بڕوایەین کە لەمڕۆدا مامەڵەی سەدە شکست دەهێنێت و ئازادی فەلەستینی بە دوادا دێ. بیرۆکەی ئێمە لە پێناو ئیرادەی خوداییە و ئەوی خودا بیەوێت هەمان دەبێت.

ئایەتوڵڵا ڕەئیسی هەروەها بە ئاماژە بە دیاربوونی کاریگەرییەکانی خوێنی شەهیدان، وتیشی: ئەوڕۆکە هەموو میدیاکانی جیهان لە دژی ئێرانن. بەڵام ڕابوونی هەموو جیهان دەستی پێکردووە و ئەو ڕابوونە لە سای خوێنی شەهیدان دەبێتە مایەی هوشیاری و نەزانی سڕینەوەی جیهان و ناوچە.

News Code 27137

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =