ترامپ دەیەوێت کارێک بکات ڕێبەری ئێران گرینگی پێبدات

یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیس لە کاروباری نێودەوڵەتی لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی: تاقە رێگەی رزگاری ترامپ، گۆڕینی هەڵوێستی هەمبەر بە لۆژیکی تۆکمەی رێبەری و گەلی مەزنی ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیس لە کاروباری نێودەوڵەتی لە پەیامێکی تویتەریدا لە کاردانەوە بە گەمارۆ نوێیەکانی ترامپ لە دژی ئێران نووسی: تاقە رێگەی رزگاری ترامپ، گۆڕینی هەڵوێستی هەمبەر بە لۆژیکی تۆکمەی رێبەری و گەلی مەزنی ئێرانە.

ناوبراو لە درێژەدا بە ئاماژە بەوەی کە ترامپ لە پێگەیەکدا نییە کە تەنانەت قسە لە گەمارۆدانی رێبەری باڵای شۆڕش بکات، ڕایگەیاند: ئەو دەیەوێت کارێک بکات کە تەنیا تەنیا بکەوێتە بەر سەرنجی ئیمام خامنەیی، بەڵام پێشتر وەڵامی خۆی وەرگرتووە.

News Code 27135

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =