بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید موحسن عەلەوی بەڕێوەبەری گشتیی میراتی فەرهەنگی، پیشەی دەستی و گەشتیاریی کوردستان ڕایگەیاند: ئەو ئاسەوارانە پێک هاتوون لە یاریگەلی ناوچەیی دامە و جورابێن (گۆروابازی)، تەکنیک و شێوازی ڕەژی گرتن و کۆپان دووری کە لە ئەنجومەنی تۆمارکردنی میراتی ناکونکرێتی وڵات تۆمار کران.
زیادیشی کرد: بە تۆمار کردنی ئەو ئاسەوارانە، ژمارەی ئاسەواری تۆمار کراوی نیشتمانی کوردستان گەیشتە یەک هەزار و ٥٢٤ ئاسەوار.
عەلەوی ئاماژەی بەوەش دا: پێشتریش لە رێبەندانی ساڵی ڕابردوو ٦ ئاسەواری ناکۆنکرێتی ئەو پارێزگا و لەوان شێوازی چێ کردنی کۆشکەلانی بیجاری، شێوەی ئامادەکردنی حەڵوا سۆهانی بیجاری، شێوەی نەریتی ئامادەکردنی ئاشی پڕۆشکەی بیجاری، شێوەی ئامادەکردنی تورشیی حەوتەبیجار، ڕێوڕەسمی خەبەر (زەوماوەندی پیرشالیار) هەورامان و یاریی خۆجێی قەلەمەردار و شارەزێویەی دیواندەرە لە ڕیزی ئاسەواری نیشتمانی کوردستاندا تۆمار کراون.
بۆچوونی ئێوە