گەمارۆکان بەمزوانە کۆتایی دێن/ ئەمریکا پاشەکشێ دەکات

ئەندامی فراکسیۆنی نوێنەرانی وەلایی مەجلیس وتی: بە دڵنیاییەوە گەمارۆکان بە زوویی دەشکێت و ئەمریکا لە کارەکانی پاشەکشێ دەکات چونکوو تا ئێستا ئاکامێکی نەبووە و لە داهاتووش ئاکامی نابێت.

موحەمەد عەلی پوورموختار لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر، بە ئاماژە بە گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا دژی بەرپرسانی ئێران، وتی: ئەو هەوڵانە زیاتر پڕوپاگەندایی و بۆ شەڕی دەروونییە و ئەمریکا قۆناغ بە قۆناغ ئەو گەماۆوانە دژی کۆماری ئیسلامی دەسەپێنێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەو گەمارۆوانە پاش چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام دژی ئێران دەستی پێکرد و کەسایەتی و بەشە جیاوازەکان کەوتنە بەر گەمارۆکانی ئەمریکاوە، وتی: ترامپ بەڵێنی دابوو کە توندترین گەمارۆکانی مێژوو دژی ئێران دەسەپێنێت و و هەم گەمارۆکانی پێش ڕێککەوتنی ناڤۆکیش دەسەپێتەوە و هەم گەمارۆی نوێیش زیاد دەکات.

ئەندامی فراکسیۆنی نوێنەرانی وەلایی مەجلیس بە وتنی ئەوەی کە ئەو کارەی ئەمریکا نوێ نییە و لە درێژەی ئەو گەمارۆوانەیە کە دەمێکە دژی ئێران دەسەپێت، وتی: بەرپرسانی ئەمریکا بەس دەیانەوێت بڵێن کە ئێمە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دۆخەکە تەنگ تر دەکەینەوە، لە حاڵێکدا کە گەماۆکان تا ئێستا هیچ کاریگەریەکی نەبووە.

نوێنەری خەڵکی بەهار و کەبوودەرئاهەنگ لە مەجلیس بە ئاماژە بە ئەوەی کە دوژمنان پێش بینیان کردبوو کە ساڵی ٩٨ بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران لە باری ئابوورییەوە زۆر ئەستەم دەبێت، زیادی کرد: راستی ئەوەیە کە ئامانجی دوژمنان نەهاتووەتە دی و سەرەڕای گەمارۆ جیاوازەکان، ئێمە نەوت، بەرهەمی پێترۆکیمیای و بەرهەمە نەوتییەکان خۆمان دەفرۆشین و دانوستانە بازرگانییەکان و ئاستی هاوردە و هەناردە کردەکانی ئێران زۆر باشە و بۆ هاوردە کردنی هیچ کاڵایەک تەنانەت کاڵا گرینگ و ستراتیژیکەکان کێشەیەکمان نییە.

چاوەڕوانی تیمی ئابووری دەوڵەت/ دۆخی ئێستا، جێگای سازش نییە

پوور موختار بە وتنی ئەوەی کە بڕێک پێش بینیان دەکرد کە لە ساڵی نوێ ئێران تووشی هەڵاوسانی ٢٠٠ تا ٣٠٠ لە سەدی بێت بەڵام بەختەوەرانە نزم بوونەوەی ئاستی نرخەکان دەبینین، وتی: ئەو پرسە باس لەوە دەکات کە گەمارۆی دوژمنان لە باری ئابووریشەوە کاریگەری نەبووە و پێش بینی ئێمە ئەوەیە کە بە دڵنیاییەوە گەمارۆکان بە زوویی دەبەزن و ئەمریکا لە کارەکانی دەکشێتەوە چونکوو تا ئێستا ئاکامی نەبووە و لە داهاتووش ئاکامێکی نابێت.

ناوبراو سەبارەت بە ڕێکارەکانی بەربەرەکانێ لە گەڵ گەمارۆکان وتی: داخوازی ئێمە لە دەوڵەت و بەشە بەڕێوە بەرایەتییەکان بە تایبەتی وەزارەتخانەکانی نەوت، ئابووری و پیشە، کانزا و بازرگانی ئەوەیە کە هەوڵی پێویست بۆ تێپەڕانی گەمارۆکان ئەنجام بدەن و ئەبێ لە ئەم دۆخە چالاکتر کار بکەن و بە شێوەی دلێرانە بڕیار بدەن چونکوو دۆخی ئێستا، شوێنی سازش نییە و ئەبێ بە شێوەی پتەو لە بەرانبەر هەڕەشە و گەمارۆکانی دوژمن بوەستینەوە.

News Code 27133

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =