گەمارۆی نوێی ئەمریکا لە دژی ئێران گەمژانەیە

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا گەمارگەلی نوێی ئەمریکا لە دژی بەرپرسانی ئێرانی گەمژانە و نابەرپرسانە زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە سپۆتنیک، سێرگەی ریابێکۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا گەمارۆگەلی نوێی ئەمریکا لە دژی ئێران و بەرپرسانی ئێرانی، نابەرپرسانە و دنەدەرانە وەسف کرد.

وتیشی: سیاسەتی لە ناو بردنی ڕێککەوتننەکان و گوشاری ناژیرانە لە سەر ئێران، خەڵک و رێبەری ئەو وڵاتە لە لایەن ئەمریکاوە دەبنە هۆی چالاک بوون و سەرهەڵدانی کێشەگەلی پەنگراوی جۆراوجۆر.

ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند: بە داخەوەین بۆ گەورەترین وڵاتی جیهان کە لەباری سەربازی و ئابوورییەوە ئاوەها ستراتژییەکی نابەرپرسانەی گرتۆتە بەر، بەڵام ئەوە ڕاستییەکە کە ئێمە دەبێ بەرەوڕووی بینەوە.

شایانی باسە، ماوەیەک لەوە پێش فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی ئەمریکی پاش بەزاندنی هەرێمی ئاسمانی ئێران لە تەنگەلانی هورمۆز لە لایەن سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە داخرایە خوارێ. پاش ئەوە ترامپ لە هەڵمەتێکی بێ بنەما بەرپرسانی ئێرانی گەمارۆ دا و ڕایگەیاند کە دەیەوێ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانیش بخاتە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکا.

News Code 27126

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =