بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی شارەوانی سنە: سەردیسی ناودارانی کورد لە ئاویەر دادەنرێت.
ئەندازیار حشمەتوڵڵا سەیدی وتی: پووشپەڕی ئەمساڵ گەورەترین بەرنامەی فەرهەنگی و هونەری مێژووی پارێزگای کوردستان لە ژێر ناوی " کۆنگرەی نێودەوڵەتی ناودارانی کورد" بۆ لێزلێنان لە گەورە و ناودارەکانی کورد لە سنە بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو وتی: بە پێی ئەوەی کە کەسایەتیی بەناوبانگی کورد زمان لە بواری جیاوازی فەرهەنگی، هونەری، ئەدەبی، وەرزشی، زانستی و ... لە جیهان زۆرن بە دڵنیاییەوە بەڕێوە چوونی ئەو کۆنگرە دەبێتە هۆی گەشەی شوناسی فەرهەنگی و هونەری کوردەکان.
شارەوانی سنە زیادی کرد: لە درێژەی بەڕێوە چوونی ئەو کۆنگرە، شارەوانی سنە بەرپرسایەتی چێ کردنی پارکی ناودارانی کوردی لە ئەستۆیە و بڕیارە پارێکێک کە خەریکی چێ کردنین وەکوو پارکی ناودارانی کورد ناوی لێبنرێت و پەیکەرەی ژمارەیەک لە ناودارانی کورد کە بە دەستی مامۆستا هادی زیائەدینی چێ کراوە لێی دابنرێت.
بۆچوونی ئێوە