ئێران بەهێزەوە دەگاتە هەموو ئامانجەکانی/پێشنیاری ئەمریکا بۆ دانوستان فریودانە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە گەلی ئێران لە گەمارۆوە ستەمکارانەکاندا، زڵمی لێکراوە بەڵام لاواز نییە، وتیان: گەلی ئێران دەگاتە هەموو ئەو ئامانجانەی کە بۆ خۆی دیاری کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ئایەتوڵڵا خامنەیی، هاوکات لەگەڵ ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا بەهەشتی و هاتنی حەوتەی هێزی داد، بەرپرس و فەرمانبەرانی ئەم هێزە بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران دیدار و گفتوگۆیان کرد.  

ڕێبەری لەم دیدارەدا ڕایگەیاند: گەلی ئێران بە مانای ڕاستیی وشە، سەربەرزی و گەورەیی و بەهێزی لە خۆی نیشان داوە. ئەمەش تەنیا پەیوەندی بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەوە نییە، لە ۴۰ ساڵی  ڕابردوودا وابوو. ئەوەی کە دەبینن لە میدیا بیانییەکاندا دەڵێن کە چۆک بە ئێران دانادرێت، ئەمە سەرچاوە لە ۴۰ ساڵ جووڵەی گەلی ئێرانەوە دەگرێت.

وتیشیان: گەلی ئێران جوازیاری سەربەرزی و سەربەخۆیی و پێشکەوتنە، هەربۆیە دوژمنان هەرچی گوشار دەخەن کاریگەریی نابێت. ڕێپێوانەکان و هەڵبژاردنەکان ببینن؛ ئەم هەموو تەگەرەنە دەننەوە بەلام خەڵک هەر بە ورەی بەرزەوە ئامادە دەبن.

 ڕێبەری رایانگەیاند: کۆتایی ئەمساڵیش هەڵبژاردن هەیە؛ من دەزانم کە گەلی ئێران سەرەڕای دوودڵی دروست کردنی هەندێ کەس، بە شکۆوە بەشداریی ئەم هەڵبژاردنە دەکەن.

 ڕاشیانگەیاند: ئێستا ئەم گەلە دلێر و گەورەی ئێران لە لایەن ئاژاوەچی ترین حکومەتی جیهان واتا ئەمریکاوە کە هۆکاری شەڕ و خوێنڕشتن و دووبەرەکی نانەوە و تاڵان کردنی گەلانە بە درێژایی مێژوو. تۆمەتبار دەکرێت. گەلی ئێران بەم سووکایەتی کردن و تۆمەت لێدانانە پاشەکشێ ناکات.

ڕێبەری باڵای ئێران گەمارۆکانی ئەمریکایان بە ستەمی ئاشکرا لە گەلی ئێران وەسف کرد و جەختیان کرد: گەل ستەم لێکراوە بەڵام بەوەشەوە ئێران بەهێزەوە خۆراگرە وەکوو شاخ و بەرەو ئامانجەکانی دەجووڵێت و دەگاتە مەبەستەکانی.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەوەشیان وت کە سەرکەوتنی نیزامی ئیسلامی لەسەر هەموو پیلانەکانی وەک شەڕ، پیلان، دزە، جووڵەی تیرۆریستی و دیکەی کارە دزێوەکانی ئەمریکا نیشانەی ئاشکرای پشتیوانی خوا لەم گەلەیە و زیادیان کرد: بەشێکی گرینگ لە بەهێزی گەل بە هۆی بڕوای قووڵ بە پشتیوانییەکانی خوایە.

 رێبەری پێشنیاری دانوستانی ئەمریکایان بە فریو زانی و ڕایانگەیاند: دوژمن کاتێک نەیتوانی بە گوشار بگاتە ئامانجەکانی، پێیوایە گەلی ئێران سادەیە، پێشنیاری دانوستان دەدات و دەڵێت گەلی ئێران دەبێ بەرەوپێشەوە بچێت، هەڵبەت بێ گومان ئەم گەلە پیشدەکەوێت بەڵام بێ ئێوە و بەو مەرجە کە ئێوە نزیکی نەکەون.

 ئەوان بە وەبیرهێناوەی دەسەڵاتداریی ئەمریکا و بریتانیا لەسەر دەمی شای ئێران، زیادیان کرد: ئێوە هۆکاری بێ بەشی گەلی ئێران لەو سەردەمە پیسەدان و ئێستاش بوونی ئێوە جگە لە بێ بەشی و وەستانی پێشرەوتی ئێران هیچ ئەنجامێکی نابێت.

ئەوەشیان ڕاگەیاند کە ئامانجی سەرەکی ئەمریکا لە پێسنیاری دانوستان ، چەک داماڵین و سڕینەوەی هۆکارەکانی بەهێزی ئێرانە و وتیان: ئەمریکاییەکان ئێستا ئەمریکاییەکان دەترسن بێنە پێشەوە کەواتە دەیانەوێت بە دانوستان، ئەم چەک و هۆکاری بەهێزیە لە دەستی ئێران وەرگرن تا هەر بەڵایەک حەز دەکەین بەسەر گەلدا بهێنن.

 ڕێبەری زیادیان کرد: ئەگەر لە دانوستاندا قسەی ئەو قبووڵ بکرێت گەل داماو دەبێت و ئەگەر قبووڵ نەکرێت هەر ئەم جەودروست کردنە سیاسیە،پڕوپاگەندە و گوشارەکان درێژەی دەبێت.

 وتیشیان: ئەمریکاییەکان نزیک بە 300 کەسی بێ تاوانیان لە ئاسماندا کوشت، بە یارمەتی سعوودییەکان لە یەمەن جەنایەت دەکەن، ئەو سا دێن باس لە مافی مرۆڤ دەکەن.

 لە کۆتاییشدا جەختیان کرد: گەلی ئێران بە بەردەوام بوون لەسەر ڕێگای ئیسلام، شۆڕش و ئیمام، دەگاتە ئامانجە پڕبایەخەکانی خۆی واتا وەدەستهێنانی سەربەرزی، خوشگوزەرانی ئابووری ، بەرەوپێش چوون لە زانست و ئارامی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی.

News Code 27122

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =