ئەمریکا و هیچ وڵاتێکی تر ناوێرن دەست درێژی بکەنە سەر خاکی ئێران

فەرماندەی هەوا فەزای سوپا بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەمریکا و هیچ وڵاتێکی دیکە ناوێرن دەست درێژی بکەنە سەر خاکی ئێران، وتی: ئەمریکییەکان ئەبێ ئاگاداری هەڵسوکەوتەکانی خۆیان بن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئەمیر عەلی حاجی زادە سەرلەبەیانی چوارشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی لە فڕۆکەخانەی شوهەدای ئیلام ڕایگەیاند: لە پرسی تێکشکانی فڕۆکە ئەمریکییەکە، وەکوو هەمیشە ئەمریکییەکان یاسا نیودەوڵەتییەکانیان لەبەرچاو نەگرت.

ناوبراو درێژەی دا: یەکینەکانی جێگیر لە ناوچەکە ئەرکی خۆیان لە بەرانبەر ئەو فڕۆکە ئەنجام دا.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە لەمەوبەدواش ئەو هێزانە هەر ئەرکی خۆیان ئەنجام دەدەن، وتی: نە ئەمریکا و نەهیچ وڵاتێکی دیکە ناوێرن دەست درێژی بکەنە سەر خاکی ئیران.

سەردار حاجی زادە درێژەی دا: کێشەی سەرەکی ئێستای وڵات شەڕی ئابوورییە، هەموو خەڵک و بەرپرسان ئەبێ پێکەوە یەکڕیز بن کە کێشەکانی خەڵک چارەسەر بکەین.

News Code 27116

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =