بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە دیدار لەگەڵ لۆکاش پاریزک، جێگری وەزیری دەرەوەی سلۆواکی بە ئاماژە بە سەبری ستراتێژیکی ئێران لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لە بەرانبەر کارە نایاساییەکانی ئەمریکا جەختی کرد: بە لەبەرچاو گرتنی بێ بەڵێنی لایەنی ئەورووپایی بەرانبەر بە بەرجام، ئیدی هۆکارێک نییە کە ئێران پابەندی بەڵێنەکانی بێت.
لای خۆیەوە پاریزک بە ئاماژە بە پشتیوانی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، هیوای خواست بە جێبەجێ کردنی ئینستکەس، ئەورووپا پەیوەندییەکانی ئابووری و بازرگانییەکانی لەگەڵ ئێران بپارێزێت و بەهێزی بکاتەوە.
بۆچوونی ئێوە