چێزارێ ماڵدینی کۆچی دوایی کرد

باوکی پائۆلۆ ماڵدینی و ڕاهێنەری پێشووی یانەی میلان و هەڵبژاردەی تۆپی پێ ئیتالیا ئەمڕۆ یەکشەمە لە تەمەنی ۸۴ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بنەماڵەی چێزارێ ماڵدینی ئەمڕۆ ڕایانگەیاند کە ئەم کەسایەتییە ناسراوەی تۆپی پێ ئیتالیا کۆتایی بە تەمەنی هاتووە.

 ئەو کە لە تریستە لە دایک بوو لە تەمەنی ۲۱ ساڵیدا بووە ئەندامی یانەی تۆپی پێ ئەم شارە و پاشان چووە میلان و تا ساڵی ۱۹۶۶ مایەوە.

چێزارێ ماڵدینی چوار جار لەگەڵ میلان بووە پاڵەوان و لە وەرزی ۳ی ساڵی ۱۹۶۲ لەگەڵ میلان بووە پاڵەوانی ئەورووپا.

 ئەو ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئیتالیاش بووە و ساڵی ۲۰۰۲ش بووە ڕاهێنەری پاراگۆئە.

News Code 2711

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =