١٥٠٠ کێشەی هێزگەی ناڤۆکی دیمۆنا / هوشدار لەبارەی چێرنۆبیلی رۆژهەڵاتی ناڤین

سەرچاوەگەلی سەر بە ڕژیمی زایۆنی ئاماژەیان بە بوونی زیاتر لە ١٥٠٠ عەیب و کێشە لە وزەخانەی ناڤۆکیی دیمۆنا کردووە و سەبارەت بە سەرهەڵدانی ڕووداوێکی هاوشێوەی چێرنۆبیلی یەکێتی سوڤیەت هوشداریان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە "لە رای الیوم"، سەرچاوەگەلی سەر بە ڕژیمی زایۆنی لە بابەت بوونی ١٥٠٠ عەیب لە وزەخانەی ناڤۆکیی دیمۆنا هوشداریان دا.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، ئاشکرابوونی عەیبەکانی وزەخانەی دیمۆنا لە باشووری ڕژیمی زایۆنی وەک یەکێک لە کۆنترین وزەخانە ناڤۆکییەکانی ئیسرائیل، نیگەرانیگەلی ئەمنی و تەندروستی و هەروەها چارەنووسی ئەو وزەخانەی بە دواوە بووە. ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕژیمی زایۆنی چەکەمەنی ناڤۆکی خویشی بە نهێنی ڕاگرتووە.

رۆژنامەی هائارتسی ڕژیمی زایۆنی وێرای ئاماژە بە بوونی ١٥٣٧ عەیب و کێشە لە وەزخانەی دیمۆنا لە سارای نەقەب لە باشووری ئەو ڕژیمە بە پێی توێژینەوە نوێیەکان،  ئاشکرا کرد کە داخوازییەکان بۆ گەرەنتیی نوێ و کردنەوەی ناوەندی توێژینەوەیی جیدی، ڕژیمی زایۆنیی بۆ دان پێدانان بە بوونی چەکی ناڤۆکی تەنگەتاو کردووە.

لەمناوە "رای الیوم" بە گێرانەوە لە زانایەکی ڕژیمی زایۆنی کە لە چێکردنی وزەخانەی دیمۆنادا بەشداری بووە، سەبارەت بە سەرهەڵدانەوەی کارەساتێکی هاوشێوەی چێرنۆبیلی ڕووسیا لە ساڵی ١٩٨٦، لە دیمۆنا بە هۆی پێکهاتە و کەڵەکەبوونی زبڵە مەترسیدارەکانی هوشداری دا.

عووزی ئەیوون کە بۆ چەند ساڵێک دەچێت کە لە پێناو داخستنی ئەو وزەخانەیە تێدەکۆشێت، جەختیشی کرد: ئەو وزەخانەیە یەکێکە لە کۆنترین وزەخانە ناڤۆکییەکانی جیهان کە ٥٥ ساڵ لە تەمەنی تێدەپەڕێت و ئەوڕۆ ئەرکی خۆی راپەڕاندووە و چێتر پیویستی پێ نەماوە. ئەوە لە کاتێکدایە کە لە وڵاتانی دیکە وزەخانەی هاوتەمەنی دیمۆنا تێکرا داخراون. بەڵام هۆکارگەلی سیاسی و لەوان کەوتنە مەترسیی پیشەی هەزاران کەس، بۆتە ئاستەنگێک لە بەردەم داخرانی ئەو وزەخانەیە.

News Code 27109

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =