ئەم هەفتە زەریف گەمارۆ دەدەین

وەزیری دارایی ئەمریکا لە درێژەی هەڵوێستە دوژمنانەکانی واشنتۆن دژی تاران وتی: ئەم هەفتە وەزیری دەرەوەی ئێران گەمارۆ دەدەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی دەقی فەرمانی ئەمریکا، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هەوڵێکی دوژمنانەدا، ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی، نووسینگەکەی و بنکە پێوەندیدارەکان بە نووسینگەی ڕێبەرییەوەی گەمارۆ داوە.

هەروەها ستیڤ منوچن وەزیری دارایی ئەمریکا ئەمڕۆ بە دووپات کردنەوەی پاگەندە دژی ئێرانییەکانی خۆی وتی: ئەم هەفتە وەزیری دەرەوەی ئێران گەمارۆ دەدەین.

وەزیری دارایی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانی وتی: واشنتۆن دژی ٨ کەس لە فەرماندە باڵاکانی سوپا فەرمانی گەمارۆ دەردەکات.

بە وتەی وەزیری دارایی ئەمریکا، سەردار تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سوپا، موحەمەد پاکپوور فەرماندەی هێزی زەوینی سوپا و ئەمیر عەلی حاجی زادە فەرماندەی هەوا فەزای سوپا لە ئەو کەسانەن کە گەمارۆ دەدرێن.

ناوبراو هەروەها وتیشی بە بۆنەی تێکشکانی فڕۆکەکەی ئەمریکاوە ٥ ناوچەی دەریایی ئێرانیش دەچنە ڕیزی گەمارۆکانەوە.

ستیڤ منوچن لە درێژەدا پاگەندەی کرد کە ئەو گەمارۆوانەی کە ئەمڕۆ بە سەر ئێراندا سەپا، ملیارها دۆلار لە داراییەکانی تاران بلۆکە دەکات.

News Code 27100

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =