ئەمریکا سەربزێوی سەربازی دژی ئێران کۆتایی پێبێنێت

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە پرێس کۆنفڕانسێکدا وتی کە واشنتۆن کۆتایی بهێنێت بە سەربزێوی سەربازی دژی خەڵکی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجید تەخت ڕەوانچی دوانیوەڕۆی دووشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە سەر داوای ئەمریکا سەبارەت بە تێکشکانی فڕۆکە ئەمریکییەکە لە هەرێمی ئاسمانی ئێران بەڕێوە چوو، لە پرێس کۆنفڕانسێکدا ئەو بابەتەی هێنایە ئاراوە.

ناوبراو زیادی کرد: وەکوو وڵاتێک کە هەرێمی ئاسمانیی لە لایەن دوو فڕۆکەی ئەمریکییەوە پێشێل کراوە. ئێران مافی هەبوو تا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش بەشداری بکات. ئەوە مافی ئێمە بوو بە پێی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان. ئێمە ئامادەیی خۆمان راگەیاند و داوامان کرد تا لە ئەو کۆبوونەوە بەشدار بین بەڵام بە داخەوە ئەو مافەمان لێ زەوت کرا.

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان درێژەی دا: ئەمڕۆ، ئەمریکا بە شێوەی تاک لایەنە لە ئەنجومەنی ئاسایش قسەی کرد کە لە پێگەی هەمیشەیی خۆی لە ئەنجومەنی ئاسایش بۆ بەلاڕێ بردنی ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە بۆ بەرەوپێش بردنی سیاسەتی کۆنی دژە ئێرانیی خۆی کەڵک وەردەگرێت.

ناوبراو بە وتنی ئەویە کە ئەو فڕۆکە پاش چەندین جار هۆشداریی ڕادیۆیی و سەرەنج نەدانی ئەو فڕۆکە بە هیچ یەکە لە ئەو هۆشدارانە، تێکشکا، وتی: هەوڵی ئێتان بە تواوەتی بە پێی یاسانێودەوڵەتییەکان بوو. ئێران بە پێی مادەی ٥١ ی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرووەکان بەرگری لە خۆیەوە کرد.

باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەتەوە یەکگرووەکان وتیشی: هەروەها، لە هەمان ڕۆژدا، فڕۆکەیەکی سیخوڕی تری ئەمریکا بە ٣٥ کەسەوە، هەرێمی ئاسمانی ئێرانی بەزاند کە هێزی سەربازی ئێران ئەوپەڕی خۆبودووی خۆیی کرد و هیچ کارێکی دژی ئەو فڕۆکە هێرشبەرە ئەنجام نەدا.

تەخت ڕەوانچی لە سەر پاگەندەی هێرش بۆ سەر پاپۆڕە ژاپۆنییەکە وتی: ئێمە بە تواوەتی ئەو پاگەندە ڕەت دەکەینەوە. چۆن ئێران دەتوانێت لە هێرش بۆ سەر نەوت هەڵگرە ژاپۆنییەکە سوود ببات لە حاڵێکدا کە هاوکات، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە لە دیداری مێژوویی ئێران، لە گەڵ باڵاترین بەرپرسانی ئێرانی دیداری دەکرد؟ پاگەندەیەک بێ بنەماتر لە ئەوە نییە.

ناوبراو جەختی کرد: بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەی کەنداوی فارس، ئەمریکا ئەبێ کۆتایی بێنێت بە سەربزێوییە سەربازییەکانی خۆی و کۆتایی بێنێت بە شەڕ و تیرۆریزمی ئابووری دژی خەڵکی ئێران.

News Code 27098

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =