ترامپ سەداسەد راست دەڵێت، سوپای ئەمریکا لە کەنداوی فارس کارێکی نییە

وەزیری دەرەوەی ئێران لەپەیامێکی توییتەریدا نووسی کە قسەکانی سەرۆک کۆماری سەبارەت بە ئەوەی کە سوپای ئەو وڵاتە هیچ کارێکی لە کەنداوی فارس نییە، بە تواوەتی ڕاستە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دووشەممە شەو لە پەیامێکی توییتەر نووسی: سەداسەد ترامپ ڕاست دەڵێت کە سوپای ئەمریکا هیچ کارێکی لە کەنداوی فارس نییە. چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە کەنداوی فارس بە تواوەتی لە بەرژەوەندی ئەمریکا و جیهانە.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە پەیامێکی توییتەریدا نووسی: چین سەدا ٩١ و ژاپۆن سەدا ٦٢ ی نەوتی خۆیان لە تەنگەڵانی هورموز دابین دەکەن و زۆربەی وڵاتانی تر هەروەها. کەواتە، بۆچی بۆ ساڵانی دوور و درێژ لە هێڵی پاپۆڕوانی وڵاتانی تر لە باتی هیچ، پارێزەری بکەین؟ هەموو ئەو وڵاتانە ئەبێ خۆیان لە پاپۆڕەکانی خۆیان لە ئەو ڕێگا مەترسیدارە پارێزەری بکەن.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئێمە پێویستمان نییە ئەوێ بین؛ چونکوو بە مەودای زۆرەوە بووینەتە گەورەترین دابینکەری وزەی جیهان.

News Code 27097

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =