ترامپ گەمارۆی نوێ دژی ئێران واژۆ کرد

سەرۆک کۆماری ئەمریکا گەمارۆی نوێ دژی کۆماری ئیسلامی ئێران واژۆ کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕاشاتوودەی، ئەمریکا شەوی ڕابردوو دووبارە گەمارۆی نوێ بەسەر ئێراندا سەپاند. ترامپ بڕیاری گەمارۆکانی واژۆ کرد.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە گەمارۆوە نوێیەکان دژی ئێران، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی دەکاتە ئامانج.

هاوکات سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە دووپات کردنەوەی قسەکانی رابردووی کە گوایە نابێت ئێران چەکی ناڤۆکی ببێت و پشتی تیرۆریزم بگرێط، وتی: واشنتۆن بە دوای شەڕەوە نییە. ئێمە دەمانەوێت لەگەڵ ئێران ڕێکبکەوین.

 ترامپ لە لێدوانێکدا پێش واژۆ کردنی گەمارۆکان وتی: ئەم گەمارۆوە نوێیانە لە کاردانەووە بە داخستنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕی ئەمریکا لە لایەن ئێرانەوە، دەسەپێت.

لە کاتی واژۆکردنەکەشدا وتی: زۆر حەز دەکەم لەگەڵ ئێران گفتوگۆ بکەم.

News Code 27094

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =