وەزیرانی ناوخۆ و داد و بەرگری عێراق هەڵبژێردران

پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا متمانەی بەخشییە هەریەکە لە وەزیرانی ناوخۆ و داد و بەرگری و هاوکات کاندیدی وەزارەتی پەروەردەی رەتکردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ بۆ دەنگدان بە تەواوکردنی پێکهاتەی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی کۆبوەوە .

لەو کۆبوونەوەیەدا متمانە بەخشرایە هەریەکە لە وەزیرانی ناوخۆ و داد و بەرگری و هاوکات کاندیدی وەزارەتی پەروەردەی رەتکردەوە.

پەرلەمانی عێراق دەنگیدا بە نەجاح شه‌مه‌ری، بۆ پۆستی وەزیری بەرگری، فاروق شوانی، بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی داد، یاسین یاسری، بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ.

سەفانە حەمدانی، کە کاندید بو بۆ پۆستی وەزیری پەروەردە نەیتوانی متمانەی پەرلەمانتاران بەدەستبهێنێت و رەتکرایەوە.

News Code 27088

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =