دۆزینەوەی سەرچاوەیەکی ئاوی شیرین لە ئەقیانووسی ئەتڵەس

لێکۆڵەران لە نزیکی کەنارەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا سفرەیەکی ئاوی ژێر زەوینی گەورەیان دۆزیوەتەوە کە لە ژێر ئاوە سێرەکانی ئەقیانووسی ئەتڵەس دایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی مەیل، لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە بنی دەریا لە کەنارەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا لێکۆڵەران سفرەیەکی ئاوی ژێرزەوینی گەورەیان دۆزیوەتەوە کە لە ژێر ئاوی سوێری ئەقیانووس دایە.

وا دیارە ئەو سفرە ئاوە، سفرەی ژێر زەوینی ئاو لە جیهانە. ئەو سەرچاوە ئاوە لە کەنارەکانی ویلایەتی ماساچۆست تا نیوجرسی درێژەی هەیە. بە واتایەکی تر ئەو سفرە ئاوە نزیک بە ٥٠ مایل کێشراوە.

ئەگەر ئاوەها سەرچاوەیەک لە سەر زەوی بدۆزرێتەوە دەریاچەیەکی گەورە بە ڕووبەری ١٥ هەزار مایلی چوارگۆش دروست دەکات. لێکۆڵینەوەکان نیشانی دەدات ئاوەها سفرەگەلێک لە زۆربەی ناوچەکانی جیهان هەیە و دەتوانرێت بە یارمەتی ئەوانە ئاوی پێویستی ناوچە وشکەکان دابین بکرێت.

News Code 27081

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =