هێرشی سایبری بۆ سەر ئێران سەرکەوتوو نەبوو/ ۳۳ میلیۆن هێرشمان پووچەڵ کردووەتەوە

وەزیری پەیوەندییەکانی ئێران سەبارەت بە پاگەندەی هێرشی سایبری بۆ سەر ئێران وتی: هێرشی سەرکەوتوویان نەبووە، ئەگەرچی هەوڵی زۆریان داوە.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، محەمە جەواد ئازەری جەهرۆمی لە تووتێکدا نووسی: میدیاکان و ڕۆژنامەوانان پرسیار لە ڕاستی و دروستی هێرشی سایبری بۆ سەر ئێران دەکەن.

 جەهرۆمی وتی: دەبێ بڵێم کە ماوەیەکە ئێمە لەگەڵ تیرۆریزمی سایبری وەک ئێستاکس نێت و تاک لایەنە گەرایی وەک گەمارۆدان، بەرەوڕووین.

 وتیشی: نە یەک هێرش، بەڵکوو  لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ۳۳ هێرشمان بە قەڵغانی دژفا پووچەڵ کردووەتەوە. هێرشی سەرکەوتوویان نەبووە ئەگەرچی هەوڵی زۆر دەدەن.

News Code 27080

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =