سوپای ئیسرائیل لە باڵاترین ئاستی ئامادە باشیدایە

بە توند بوونەوەی نیگەرانییەکان لە ناوچەکە، سوپای ئیسرائیل ئامادەیی خۆیی بردووەتە باڵاترین ئاست.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تایمزی ئیسرائیل، هاوکات لە گەڵ توند بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە، سوپای ئیسرائیل ئاستی هۆشدارە ئەمنیەتییەکانی خۆی زیاتر کردووە بە هۆی ترس لە کاردانەوەی ئێران.

لە هەمان پێوەندیدا، کەناڵی ١٢ ی تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە بنکە سەربازییەکانی ئەو ڕژێمە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئامادەیی خۆیانیان بردووەتە سەرەوە تا دڵنیا ببنەوە کە ئامادەیی پێویستیان بۆ وەڵام دانەوە بە هەر هەڕەشەیەک لە لایەن ئێران یا غەزە و حزبوڵڵای لوبنانی هەیە.

ئەو ڕاپۆرتە دەڵێت کە فەرماندەی ئیسرائیلییەکان وا لێکیان داوەتەوە کە ئێران دەتوانێت بە شێوەی ڕاستەوخۆ تا لە ڕێگای هاوپەیمانەکانییەوە لە ناوچەکە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل.

ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە دوابەدوای تێکشکانی فڕۆکە بەزێنەرەکەی ئەمریکا لە هەرێمی ئاسمانی ئێران زیادی کردووە.

News Code 27079

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =