نهێنیی هێرشەکانی داعش بۆ سەر باشووری باشیکی عێراق

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە نهێنیی هێرشەکانی داعش بۆ سەر باشووری باشیکی ئاشکرا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، عەلی داینی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە نهێنیی هێرشەکانی ئەم دواییەی داعش بۆ سەر باشووری باشیکی ئاشکرا کرد.

ناوبراو وتی: درێژەی هێرشەکان بۆ سەر باشووری باشیک بە تایبەت بۆ سەر ناوچەکانی بێهرێز و کەنعان لە حەوتەکانی ڕابردوو بە ئامانجی تێکشکاندنی ڕەوتی گەڕانەوەی دانیشتووانی ١٣ گوندی چۆڵ بووە کە لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە بە هۆی گرووپگەلی توندڕەو ناچار لە چۆڵ کردنی گوندەکانیان بوونە.

داینی جەختی کرد: گەڕانەوەی دانیشتووانی گوندە چۆڵەکان، هەڕەشەیە بۆ سەر جموجۆڵی داعش و شانە نووستووەکانی، لەو ڕووەوە داعش بە دوای ناسەقامگیر کردنی ئەو ناوچانە، هەتا لەو رێگەوە بنەماڵەکان بترسێنێت و پێشگری بکات لە گەڕانەوەیان.

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، وتیشی: پلانی گەرانەوەی بنەماڵە کۆچەرەکان بۆ باشووری باشیک ناوەستێت، چونکە بە پێی رێکاری ئەمنی پێویستە سەرەتا ئاسایشی ناوچەکە ڕادەستی دانیشتووانی بکرێت و پاشان ئەوان خۆیان ببنە ئاستەنگ لە بەردەم داعش.

News Code 27075

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =