بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ عەلیڕەزا سەباحی فەرد لە دیدار لە گەڵ فەریق تاریق عەباس ئیبراهیم عەبدولحسێن سەرۆکی لیژنەی هاوبەشی ئێران و عێراق لە ئەرکانی هێزی پەدافەندی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران وتی: دوو وڵات پرس و هۆکارگەلێکی زۆریان هەیە بۆ یەکگرتوویی، هاوڕیزی و هەوڵ بۆ تۆکمەکردنی هێزی ئیسلامی لە ناوچە.
وتیشی: هێزی پەدافەندی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سای ڕەحمەتی خودا و رێنووینیی ژیرانە و زانایانی رێبەری باڵا و پشت بەستن بە بلیمەتانی زانستی و لێهاتوو سیستەمگەلی جۆراجۆری پەدافەندی ئاسمانی و لەوان ڕادارگەلی تاکتیکی و جێگرانە، سیستەمی چەکی تۆپخانەیی و مووشەکی، جیهازاتی کۆکردنەوەی سیگناڵ، جیهازاتی شەڕی ئەلەکترۆنی و فرۆکەی بێ فرۆکەوان بە ڕاسپاردە جۆراوجۆر لە فرکانس و بڕەوی جۆراوجۆری بەرهەم هێناوە.
ئەمیر سەباحی فەرد بە ئاماژە بە تەوەری هاوکاری پەدافەندی ئاسمانی ئێران و عێراق ڕایگەیاند: ئێمە ئامادەین لە هەموو بوارەکان بە پێکهێنانی کۆمیتەگەلی کارناسی، بەستێنی سازدان و پەرەدانی هاوکاری بەرامبەر دەستەبەر بکەین.
ڕاشیگەیاند: پەدافەندی ئاسمانی بە پشت بەستن بە پسپۆڕانی ناوخۆیی لە بواری داڕشتن و پاڵپشتیی تەکنیکی سیستەمگەلی بەرگری ئاسمانی ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ دابین کردنی پێداویستییەکانی هێزی ئاسمانیی عێراق.
هەروەها لەو دیدارەدا فەریق تاریق عەباس ئیبراهیم عەبدولحسێن سەرۆکی لیژنەی هاوبەشی ئێران و عێراق وێرای نرخاندنی هاوبەشییەکانی گەلانی ئێران و عێراق و بوونی دوژمنی هاوبەش بۆ هەر دوو وڵات، توانستی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە داڕشتن، بەرهەم هێنان و ڕاهێنانی سیستەمگەلی بەرگریی نەرخاند و وتی: ئێمە خوازیاری هاوکاریی پسپۆڕانی بەرگری ئاسمانی ئێران لە بوار داڕشتن و بەرهەم هێنان و ڕاهێنان و پاڵپشتیی تەکنیکی لە ئۆپەراسیۆنی شەڕی ئەلەکترۆنی، ڕادار، پاراستنی بیستۆکەیی، فەرماندەیی کۆنتڕۆڵ، لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنی ڕاداری و هەروەها لە کاروباری نەرم ئامێرین.
بۆچوونی ئێوە