ئەمریکا بۆ پاراستنی گیانی هێزەکانی لە ناوچەکە بەرپرسیارانە بجووڵێتەوە

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا (س‌خ) وتی: ئەمریکا دەبێ بە خۆبواردن لە کرداری هەڵە، بۆ پاراستنی گیانی هێزەکانی و نەکەوتنە مەترسیان لە ناوچەدا، بەرپرسیارانە بجووڵێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەر غوڵامعەلی ڕەشید فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا (س‌خ) ئەمڕۆ (یەکشەممە) لە سەردان کردنی ناوەندی فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵی ڕادارگەلی سیستەمی مووشەکیی هێزی ئاسمانی  سوپا ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران خەریکی بەرەنگاربوونەوەی ستراتژی بۆ پاراستنی سەقامگیری و سەروەریی ناوچەیی لە بەرامبەر هاوپەیمانی ئەمریکا – ڕژیم زایۆنی و سعوودییەکانە.

ڕاشیگەیاند: دەوڵەتی ئەمریکا دەبێ بە خۆبواردن لە کرداری هەڵەی، بۆ پاراستنی گیانی هێزەکانی و نەکەوتنە مەترسیان لە ناوچەدا، بەرپرسانە بجووڵێتەوە.

سەرلەشکەر ڕەشید جەختی لەوە کرد کە لە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ و پێکدادان لە ناوچە، ئاست و کاتی شەڕ لە لایەن هیچ وڵاتێکەوە کۆنتڕۆڵ ناکرێت و وتی: ئێمە بە دوای شەڕ نەبووین و نین، بەڵام بە هەموو هێزەوە لە بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران هەمبەر بە هەر جۆرە هەڕەشە و دەستدرێژییەک بەرگری دەکەین.

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا (س‌خ) بیری هێنایەوە: چارەنووسی بەرژەوەندیی گەلانی ناوچە پێکەوە پەیوەستە و دابەش کردنی ئاشتی و شەڕ نامومکینە.

وتیشی: یان هەموو لە بواری سەقامگیریدا هەنگاو دەنێین، یان ناوچە بە هۆی سیاسەتگەلی دەستێوەردەرانەی ئەمریکا و دەنەدانی هەندێک وڵاتی دیار، لە شەڕ و ناسەقامگیرییەوە دەگلێت.

News Code 27072

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =