دەستگیری ئەندامانی داعش لە داغستانی ڕووسیا

دوو کەس لە ئەندامانی داعش لە داغستانی رووسیا کە بۆ هێرش بۆ سەر هیزەکانی پۆلیس پلانیان دادەڕشت، دەستگیر کران.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تاس، کومیتەی نەتەوەیی شەڕ دژی تیرۆریزم ڕایگەیادن کە دوو کەس کە ئەندامانی داعش کە پلانیان بۆ هێرش بۆ سەر هێزەکانی پۆلیس دادەڕشت لە داغستانی ڕووسیا کوژران.

دوێنێ شەو لە ناوچەی خاساویورتی داغستان هێزە ئەمنییەکان ئۆتۆمبیلێکیان گەمارۆ دا کە دوو پیاوی چەکداری تێدا بوو و داوایان لێیان کرد کە چەکەکانیان دابنێن کە ئەوان تەقەیان کرد. لە ئاکامی ئەو پێکدادانە هەر دوو کەسەکە کوژران. ئەو دوو کەسە خەڵکی داغستان و ئەندامی داعش لە دەرەوەی خاکی ڕووسیا بوون.

دوو کەسی تریش هەفتەی ڕابردوو بە تۆمەتی پێوەندی لە گەڵ داعش لە مسکۆ و دوو کەس لە ئەندامانی داعشیش لە کۆتاییەکانی خاکەلێوە لە حاڵی ئەنجامی ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی لە شاری تیومەن دەستگیر کران.

News Code 27066

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =